SmartPay
دەست پێبکە

هەموو ئامرازەکانی نوسینگەکەت لە یەک ئاپدا

حەواڵە، ئاڵوگۆڕ، دەفتەر، فرۆشگا و کۆگا. هەر بەشێک بەکاربهێنە کە کارەکەت پێویستیەتی.

بەشەکانی سیستەم

هەموو ئەوەی نوسینگەیەک ڕۆژانە پێویستیەتی

هەر بەشێک بەکاربهێنە کە کارەکەت پێویستیەتی. نوسینگەی حەواڵە، ئاڵوگۆڕچی و فرۆشگا هەر یەکەیان ڕووکاری تایبەتی خۆیان دەبینن.

حەواڵە

تۆمارکردنی حەواڵە بە کۆمیسیۆنی خۆکار بەپێی خشتەی خۆت، بەدواداچوونی دۆخی هەر حەواڵەیەک، و پارەدان بە ناسنامە، واژوو و پەنجەمۆر.

USD · IQD · EUR · TRYKYC

ئاڵوگۆڕی دراو

تابلۆی نرخ، کڕین و فرۆشتنی دراو، و باڵانسی هەر دراوێک بە جیا. قازانجی ئاڵوگۆڕ خۆی حیساب دەبێت.

100 $ → 146,250 IQD

دەفتەر و هەژمار

هەژماری کڕیار، نوسینگە، بانک و قاصە لە یەک دەفتەردا. قەرزەکان، و کەشف حساب بە PDF و Excel.

PDFExcelWhatsApp

فرۆشگا و پۆس

فرۆشتن بە بارکۆد، بە دانە، دەرزەن یان کارتۆن. دەنگ و هەژەی مۆبایل بۆ هەر کاڵایەک، و وەسڵی چاپکراوی ٨٠ ملم.

80 mmUSB / Bluetooth

کڕین و کۆگا

وەسڵی کڕین لە دابینکەر، نرخی فرۆشتن بە ڕێژەی قازانجی خۆت، بەرواری بەسەرچوون، و ئاگاداری کەمبوونی کۆگا.

+10%EXP 2027-03

کارمەند و دەسەڵات

هەر کارمەندێک تەنها ئەوە دەبینێت کە بۆی دانراوە. هەموو گۆڕانکارییەک بە ناو و کاتەوە لە تۆماری چاودێری دەمێنێتەوە.

Audit log
بۆ کۆمپیوتەر

مێزی کارت لەسەر کۆمپیوتەر

ڕووکاری کۆمپیوتەر بۆ کاری خێرای پشت پەنجەرە دروستکراوە: لیستی گەورە، کورتەی ڕۆژ، و کیبۆرد بۆ هەموو شتێک.

  • کورتەی ڕۆژ — حەواڵە، قاصە و قەرزەکان لە یەک چاوپێکەوتندا.
  • سکانەری بارکۆد لە هەموو شوێنێک، لە پۆسەوە تا وەسڵی کڕین.
  • چاپی ڕاستەوخۆ بۆ وەسڵی ٨٠ ملم و کەشف حسابی A4.

بێ ئینتەرنێتیش کار دەکاتکە هێڵ گەڕایەوە هەموو شتێک خۆی هاوکات دەبێت.

یەک هەژمار، هەموو ئامێرێکمۆبایل، کۆمپیوتەر و وێبگەڕ، هەمان داتا.

سکانەر و پرینتەرسکانەری بارکۆدی USB و بلوتووس، و پرینتەری وەسڵ.

ناو و لۆگۆی خۆتلەسەر هەموو وەسڵ و کەشف حسابێک.

کڕیارەکانت حسابی خۆیان دەبیننبێ ئەوەی تەلەفۆنت بۆ بکەن.

دیزاینی جیاواز و دۆخی تاریکڕووکارەکە بەپێی سەلیقەی خۆت دابنێ.

پاراستن

پارەی خەڵک بەڕێوە دەبەیت. داتاکەت پارێزراوە.

هەموو ئەو ڕێکارانەی کە نوسینگەیەکی دارایی پێویستیەتی، لە ناو ئاپەکەدان.

قوفڵ و پەنجەمۆرچوونەژوورەوە بە وشەی نهێنی یان پەنجەمۆر، و قوفڵی خۆکار دوای بێکاری.
دەسەڵاتی هەر کارمەندێکدیاری بکە کێ حەواڵە دەکات، کێ دەفتەر دەبینێت و کێ دەتوانێت بسڕێتەوە.
تۆماری چاودێریهەر دەستکاری و سڕینەوەیەک بە ناوی کارمەند و کاتەکەیەوە دەمێنێتەوە.
باک ئاپی خۆکارباک ئاپی ماوەیی، و دەتوانیت فایلەکە بە وشەی نهێنی بپارێزیت.

ئامادەیت حسابەکەت ڕێکبخەیت؟

ئاپەکە دابگرە و بە پلانی بێبەرامبەر دەست پێبکە، یان پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دیمۆ.